کەژاڵ جهانبەخش محمد؛ بێستون حسن احمد؛ دارا حمید محمد
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی(فهزائاوهزییهكان، چه‌مك و بنه‌ما له زمانی كوردیدا)یه، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی(فهزائاوهزییهكان، چه‌مك و بنه‌ما له زمانی كوردیدا)یه، هه‌وڵێكه بۆ خستنه‌ڕووی په‌سنی بنه‌ماكانی تیۆری فهزائاوهزییهكان له زمانی كوردیدا. یه‌كێك له بواره دیاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه له زمانه‌وانی دركپێكردن، تیۆری فهزائاوهزییهكانه، كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن (Fauconnier)ه‌وه له(80)كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له‌سه‌ر بنه‌مای دانه‌بڕاوی سیمانتیك و پراگماتیك له‌یه‌كتر، وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی قوتابخانه‌ی دركپێكردن، خرایه‌ڕوو. تیۆرییه‌كه كار له‌سه‌ر چۆنییه‌تی بنیاتنانی واتا و ڕاڤه‌كردنی واتای شاراوه‌ی دهربڕاوهكان ده‌كات و بنیاتنانی واتا له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی زمان له ده‌وروبه‌ردا داده‌نێت. فهزائاوهزییهكان به‌شێكی فهزاچهمكییهكانن، هه‌ڵگری زانیاری تایبه‌تن و له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژییه كه‌لتووری و پراگماتیكی و زمانییه‌كان، زانیاری نوێ به‌ده‌ستده‌هێنن، بنه‌مای پێكهاتنیان و په‌یوه‌ندییه بنیاتنراوهكان له‌نێوان فهزائاوهزییهكان، توانای دروستكردنی واتاگه‌لێكی بێ‌سنور و لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌كردن و له ئه‌نجامدا فه‌زای ئاوه‌زی جیاواز ده‌ستده‌خه‌ن. بنیاتنانی فه‌زای ئاوه‌زی نوێش، به چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ی زمانی، كه به پێكهێنهرهفهزاییهكان ناسراون، ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها فراوانكردنی دروسته‌ی زمانی و ده‌ربڕینه‌كان، فراوانبوونی فه‌زاكانی لێده‌كه‌وێته‌وه.